سەردێڕ:

نەوەی نوێ: تەندروستی شاسوار عەبدولواحید باش نییە و براوەتە نەخۆشخانە

PM:04:42:05/01/2026

760 جار خوێندراوەتەوە

وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، سەرەڕای تەوابوونی ماوەی زیندانیەکەی شاسوار عەبدولواحید ئازادنەکراوە و راگیراوە. دەشڵێت، رەوشی تەندروستی شاسوار عەبدولواحید باش نیە و براوەتە نەخۆشخانە. وتیشی، سەرۆکی نەوەی نوێ بڕیاردەدات نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق بۆ پرسی سەرۆک کۆمار بڕیاری چی دەبێت.


ئەمڕۆ دووشەممە ٥ـی کانونی دووەمـی ٢٠٢٦، هیمداد شاهین، وتەبێژی جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەمیانی بەشداریکردنیدا لە ناڤینی ئێن ئاڕ تی رایگەیاند، "سەرەڕای تەوابوونی ماوەی زیندانیەکەی شاسوار عەبدولواحید ئازادنەکراوە و راگیراوە و لە ئێستاشدا رەوشی تەندروستی باش نیە و براوەتە نەخۆشخانە".

لەبارەی حکومەتی داهاتووی عێراق و پۆستی سەرۆک کۆماریشەوە باسی لەوەکرد، " سەرۆکی نەوەی نوێ بڕیاردەدات نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق بۆ پرسی سەرۆک کۆمار بڕیاری چی دەبێت".

باسی لەوەشکردووە، "پڕۆژەی بەشداریکردنمان لە حکومەتی عێراق هەیە و لەگەڵ هیچ لایەنێک دانەنیشتووین".













گەلەری