PM:02:25:04/01/2026
1224 جار خوێندراوەتەوە
سەرەڕای تێپەڕبوونی هەفتەیەک بەسەر تەواوبوونی ماوەی زیندانییەکەی شاسوار عەبدولواحید بەڵام ئازادنەکراوە و دەستگیرکردنەکەی بۆ ١٢ـی مانگ درێژکرایەوە.
سێ مانگ پێش هەڵبژاردن و لە شەوی ١٢ـی مانگی هەشتی ساڵی رابردوو شاسوار عەبدولواحیدسەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، بەهۆکاری سیاسیی دەستگیرکرا و زیندانی کرا،ئەمڕۆهەفتەیەک بەسەر تەواوبوونی ماوەی زیندانییەکەی شاسوار عەبدولواحید تێپەڕیوە، بەڵام ئازادنەکرا و دەستگیرکردنەکەی بۆ ١٢ـی مانگ درێژکرایەوە.
هەر ئەوکات زیندانیکردنی شاسوار عەبدولواحید دەنگدانەوەی گەورەی
دروستکرد، چونکە سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەهۆکاری سیاسیی زیندانی کرا و دوای
چەند دانیشتنێکی دادگا،دەسەڵاتسزای پێنج مانگ زیندانیکردنی
بەسەر شاسوار عەبدولواحید دا سەپاند.