PM:06:39:29/12/2025
1664 جار خوێندراوەتەوە
ئەمڕۆ وادەی زیندانیکردنی شاسوار عەبدولواحید کۆتایی هات بەڵام سەرباری ئەمە ئازاد نەکرا و جارێکی تر رەوانەی زیندانی گرتن و گواستنەوە کراوەتەوە.
دوای ئەوەی سێ مانگ پێش هەڵبژاردن و لە شەوی ١٢ لەسەر ١٣ـی مانگی هەشت شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ، بەهۆکاری سیاسیی دەستگیرکرا و زیندانی کرا، ئەمڕۆ دووشەممە ٢٩ـی کانونی یەکەمی ٢٠٢٥، ماوەی زیندانیکردنەکەی کۆتایی دێت بەڵام ئازاد نەکرا و جارێکی تر رەوانەی زیندانی گرتن و گواستنەوە کراوەتەوە.
هەر ئەوکات
زیندانیکردنی شاسوار عەبدولواحید دەنگدانەوەی گەورەی دروستکرد و چونکە سەرۆکی
جوڵانەوەی نەوەی نوێ بەهۆکاری سیاسیی زیندانی کرا و دوای چەند دانیشتنێکی دادگا، دەسەڵات سزای پێنج مانگ زیندانیکردنی بەسەر
شاسوار عەبدولواحید دا سەپاند.