PM:10:33:04/12/2021
20092 جار خوێندراوەتەوە
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی كه‌شناسی هه‌رێم رایگەیاند، سبه‌ینێ لە بەشێک لە ناوچەکان نمە باران دەبارێت، دەشڵێت، له ناوچه شاخاويه‌كانى هه‌ولێر بەفر دەبارێت.
به‌رێوه‌به‌رایه‌تی گشتی كه‌شناسی و بومه‌له‌رزه‌زانی هه‌رێمی كوردستان رایگەیاند، سبه‌ى يه‌كشه‌ممه پێشبينى ده‌كرێت ئاسمانى هه‌رێم هه‌ور بێت و له دره‌نگانى شه‌ودا هه‌وره‌كه زياتر چڕ ده‌بێته‌وه نمه باران له ناوچه‌كانى ناوه‌ڕاست و رۆژهه‌ڵات و باكورى رۆژهه‌ڵات و به‌شێک له ناوچه‌كانى گه‌رميان و ببارێت.
كه‌شناسی هەرێم ئاماژەی
بەوەشکردووە، نمە بارانەکەی سبەی شەو هه‌ندێک جار هه‌وره تريشقه‌ى له‌گه‌ڵدا ده‌بێت.
باسی
لەوەشکردووە، له ناوچه‌كانى دهۆک و باكورى هه‌رێم پێشبينى ده‌كرێت باران ببارێت
له‌گه‌ڵ بارينى به‌فر له ناوچه شاخاويه‌كانى هه‌ولێر.
ئەوەشی
خستووەتەڕوو، به‌ره‌به‌يانى رۆژى دووشه‌ممه كاريگه‌ريیه‌كه‌ى به‌لاوازى ده‌مێنێته‌وه
له هه‌ندێک ناوچه.