سەردێڕ:

لە سنووری دهۆک خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی چەند عەشرەتێک دژی پارتی بەردەوامە

AM:11:31:13/11/2025

2128 جار خوێندراوەتەوە

لە دوێنێوە لە سنووری دهۆک، گردبوونەوەی بەشێک لە هاوڵاتیانی چەند عەشرەتێک دژی پارتی بەردەوامە و رێگای نێوان دهۆک – هەولێریان داخستووە و دەڵێن، کانیدەکانیان دەنگی پێویستیان هێناوە بەڵام پارتی گۆڕانکاری لە دەنگەکاندا کردووە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٣ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، لە دوێنێوە بەشێک لە هاوڵاتیانی سنووری دهۆک گردبوونەوە و دەڵێن، کانیدەکانیان دەنگی پێویستیان هێناوە بەڵام پارتی گۆڕانکاری لە دەنگەکاندا کردووە و بەوهۆیەوە سەرنەکەوتوون بۆ پەرلەمان.

دوای راگەیاندنی ئەنجامەکان، هاوڵاتیانی ژمارەیەک عەشرەت لە شێخان و زاخۆ و بەردەڕەش دژی پارتی گردبوونەوە و دەڵێن، کاندیدەکانیان لە هەڵبژاردن دەنگی پێویستیان هێناوە بۆ بەدەستهێنانی کورسی، بەڵام پارتی دەستکاری دەنگەکانیانی کردووە و بەهۆیەوە سەرنەکەتوون بۆ پەرلەمان.













گەلەری