سەردێڕ:

زریانێکی بەهێز ناوچەکانی رۆژهەڵات و ناوەڕاستی فلیپینی گرتووەتەوە

PM:03:05:09/11/2025

1036 جار خوێندراوەتەوە

زریانێکی بەهێز ناوچەکانی رۆژهەڵات و ناوەڕاستی فلیپینی گرتووەتەوە و حکومەتی وڵاتەکەش هۆشداری بە ملیۆنێک دانیشتوانی ئەو ناوچانە داوە کە شوێنەکانیان چۆڵبکەن.


ئەمڕۆ یەکشەممە ٩ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، زریانێکی بەهێز کە ناسراوە بە زریانی سوپەر فۆنگ ڤۆنگ چەند ناوچەیەکی فلیپینی گرتووەتەوە و بە وتەی تەندروستی وڵاتەکە تا ئێستا دوو کەس گیانی لەدەست داوە.

شارەزایانیش پێشبینی دەکەن ئەو زریانە بگاتە ناوچەکانی باکوری لوزۆن لە فلیپین کە زۆرترین ژمارەی دانیشتوانی هەیە، بەوهۆیەوە حکومەتی فلیپینیش هۆشداری بە ملیۆنێک دانیشتوانی ئەو ناوچانە داوە کە ماڵەکانیان چۆڵبکەن.

ئەمەش لە کاتێکدایە نزیکەی هەفتەیەکە لافاو و زریانێکی بەهێز چەندین ناوچەی فلیپینی گرتووەتەوە کە دیارترینیان زریانی کالمایگی بوو کە بەهۆیەوە ١١٤ کەس خنکان و ١٢٧ کەسی دیکەش بێسەروشوێنن.













گەلەری