سەردێڕ:

هێزێکی وەزارەتی ناوخۆ گەیشتنە ئێن ئاڕ تی و بە بڕیاری دەسەڵات بەرنامەی تاوتوێیان راگرت

PM:07:06:02/11/2025

1584 جار خوێندراوەتەوە

هێزێکی وەزارەتی ناوخۆ گەیشتنە ئێن ئاڕ تی و بە بڕیاری دەسەڵات و وەزارەتی رۆشنبیری حکومەتی ماوەبەسەرچوو بەرنامەی تاوتوێیان لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید راگرت.


پێشتر دەسەڵات لەڕێگەی وەزارەتی رۆشنبیرییەوە فشاری راگرتنی بەرنامەی تاوتوێ لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید کرد و رایگەیاند، گەر بەرنامەکە بڵاوبکرێتەوە پەخشی کەناڵی ئێن ئار تی دەوەستێندرێت.

بڕیاربوو ئەمشەو کاتژمێر حەوت بەرنامەی تاوتوێ لەگەڵ شاسوار عەبدولواحید لە زیندانەوە ئەنجامبدرێت.

ئەوە لەکاتێکدایە، دەسەڵات بەو هەموو هێز و بانگەشەیەی دەیکات لە نیو کاتژمێر قسەی شاسوار عەبدولواحید دەترسن.

هاوکات سێ مانگ پێش هەڵبژاردن و لەترسی زیادبوونی دەنگەکانی، دەسەڵات شاسوار عەبدولواحیدیان دەستگیرکرد.













گەلەری