لە ٢٤ی ئەم مانگەدا، لە کەناڵی ئینگلیزی لە نێوان هەردوو وڵاتی فەڕەنسا و بەریتانیا بەلەمێک نوقمبوو و نزیکەی ٢٧ کۆچبەر گیانیان لەدەستدا کە زۆرینەیان کوردن و فەڕەنسا ئامادەیی خۆی دەربڕیوە کە کۆچبەرەکان بەخاکبسپێرێت.
جێرالد دارمانین وه‌زیری ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا تویتێکی بڵاوکردەوە و دەڵێت، لەسەر داوای سەرۆک کۆماری فەڕەنسا بەرپرسیارییەتی بەخاکسپاردنی قوربانیانی بەلەمەکەی ٢٤ی ئەم مانگە لەئەستۆ دەگرن.
لە ٢٤ی ئەم
مانگەدا، لە ئاوەکانی نێوان فەڕەنسا و بەریتانیا بەلەمێکی کۆچبەران ژێرئاو کەوت و
بەهۆیەوە نزیکەی ٢٧ کۆچبەر کە زۆرینەیان کوردن گیانیان لەدەستدا و کاردانەوەی لێکەوتەوە.
ئەمڕۆش، پاش چەند
رۆژێک لە نقومبوونی بەلەمەکە تەرمی کۆچبەرێکی دیکەی کورد دۆزرایەوە کە لە کەناڵی ئینگلیزی
خنکابوو.
لەو بارەیەوە، وه‌زیری
ناوخۆی فه‌ڕه‌نسا داوای له به‌ریتانیا كرد له پرسی كۆچبه‌راندا 'به‌رپرسیارێتی
هه‌ڵبگرێت' و دەڵێت، "پێویسته به‌ریتانیا هه‌لی هاتنه ناوه‌وه بۆ ئه‌و كۆچبه‌رانه
بڕه‌خسێنێت كه داوای مافی په‌نابه‌ریی ده‌كه‌ن."