سەردێڕ:

بەغدا؛ لەکاتى فڕۆشتنى دوو کچى ناکام لەلایەن باوکیانەوە پۆلیس پیاوێکى دەستگیرکرد

PM:12:58:30/11/2021

7660 جار خوێندراوەتەوە

ئاژانسى وەزارەتى ناوخۆ بۆ کاروبارى پۆلیس دەستگیرکردنى پیاوێکى راگەیاند کە بەنیازبوو دوو کچە ناکامەکەى بەرامبەر بە پارە بفڕۆشێت بە هاوڵاتییەکى هەرێم.


ئەمڕۆ سێشەممە، ئاژانسى وەزارەتى ناوخۆ بۆ کاروبارى پۆلیس راگەیەندراوێکى بڵاوکردەوە و تیایدا ئاماژەى بەوە کرد کە "لەیەکێک لە چاوگە نهێنییەکانیانەوە زانیارییان بەدەستگەیشتووە کە پیاوێک لەبەرامبەر وەرگرتنى نۆ ملیۆن دینارى عێراقى دەیەوێت دوو کچە ناکامەکەى بفڕۆشێت بە کەسێک لە هەرێم".

بەگوێرەى راگەیەندراوەکە "لەلایەن تیمێکى تایبەت بە فەرمانگەى قەڵاچۆکردنى بازرگانیکردن بە مرۆڤەوە دەست بە لێکۆڵینەوە کرا".

ئەوەش روونکراوەتەوە "بەهەماهەنگى لەگەڵ چاوگەکە و پشتڕاستکردنەوەى زانیارییەکان لە بۆسەیەکدا تاوانبارەکە دەستگیرکرا و پرۆسەى فڕۆشتنەکە پوچەڵ کرایەوە".

لە راگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوە کراوە "لە لێکۆڵینەوەدا تاوانبار دانى بە تاوانەکەیدا ناوە و دانى بەوەشدا ناوە کە پێشتر لەدواى تێپەڕینى چەند کاتژمێرێکى کەم بەسەر لەدایکبوونى کوڕێکیدا بە هەمان کەسى هەرێمى فڕۆشتووە.













گەلەری