سەردێڕ:

نرخی نەوت بەرزبووەوە؛ گەیشتە چەند

AM:08:25:25/09/2025

1044 جار خوێندراوەتەوە

لە بازاڕەکانی جیهاندا نرخی خاوی برێنت بە نزیکەی ٧٠ دۆلار مامەڵەی پێوەکرا و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی دوو دۆلار بەرزبووەوە.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ٢٥ـی ئەیلولی ٢٠٢٥، هاوشێوەی نەوتی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش کەمێک بەرزبووەوە و بە ٦٤ دۆلار و ٦٨ سەنت مامەڵەی پێوەکرا.

بە گوێرەی ئاژانسی رۆیتەرز، لە سەرەتای مانگی ئەیلولدا، نرخی نەوت گۆڕانکاری بەخۆیەوە بینی کە یەکێک لە هۆکارە سەرەکییەکانی بەهۆی نزمبوونەوەی بەهای دۆلاری ئەمریکییەوە بوو، ئەمەش وایکرد کە نەوت لە بەرامبەر دراوەکانی تر هەرزانتر بێت.













گەلەری