PM:12:05:02/09/2025
3936 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی کە لە سێیەمین دانیشتنی دادگاییکردنی شاسوار عەبدولواحید لەلایەن دادگای سلێمانییەوە بۆ پێنج مانگ سزای زیندانیکردنی بۆ سەپێندرا، جوڵانەوەی نەوەی نوێ لەم بارەیەوە جەختیان کردەوە کە جوڵانەوەکە درێژەپێدەری هەمان رێگا و دیدگای شاسوار دەبێت چاوپۆشیی لە هیچ رەفتارێکی چەتەگەری پارتی و یەکێتی ناکەن.
ئەمڕۆ سێشەممە ٢ـی ئەیلوولی ٢٠٢٥، جوڵانەوەی نەوەی نوێ بڵاویانکردەوە، " ئێمە وێڕای ئەوەی دووپاتی دەکەینەوە کە درێژەپێدەری هەمان رێگا و دیدگای کاک شاسوارین، لە جاران بەگوڕتر دەبین لە دژایەتییکردنی ئەم دەسەڵاتە تاڵانچیی و چەتەیەی پارتی و یەکێتیی، چاوپۆشیی لە هیچ رەفتارێکی چەتەگەریان ناکەین".
وتیشیان، "ئەوەش
بە بنەماڵەی تاڵەبانیی و بارزانیی دەڵێین کە دەستگیرکردنی شاسوار عەبدولواحید
نەوەی نوێ و سەرۆکەکەی لەناو خەڵک خۆشەویستتر دەکات و ئێمە نەک هەر سارد نابینەوە،
بەڵکو کارێک دەکەین کاک شاسوار و خەڵکی هەرێمی کوردستان سەریان پێمان بەرز بێیت. لەئێستاوە
بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کە لە ١١ی ١١ی ئەمساڵدا ئەنجام دەدرێت هەموو
ئامادەکارییەکمان کردووە و ئامادەین. هەڵبژاردنێک کە دڵنیاین خەڵک سزای ئەم
دەسەڵاتە ناشەرعیی و چەتەیەی پارتیی و یەکێتیی دەدات".