سەردێڕ:

ناسنامەی ژنێکی دیکەی کۆچبەرە نوقومبووەکانی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا ئاشکرابوو

PM:06:38:26/11/2021

19968 جار خوێندراوەتەوە

بەشی پشکنینی شاری کاڵاسی فەرەنسا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ناسنامەی یەکێکی دیکە لە کۆچبەرە نوقومبووەکانی یەختەکەی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا ئاشکرابوو و ژنێکی کوردە.


بەشی پشکنینی شاری کاڵاسی فەرەنسا بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، ناسنامەی یەکێکی دیکە لە کۆچبەرە نوقومبووەکانی یەختەکەی نێوان فەرەنسا و بەریتانیا ئاشکرابوو و کە ژنێکی کوردە.

لە شەوی ٢٤ لەسەر ٢٥ی ئەم مانگەدا، کارزان عەلی پەیامنێری ئێن ئاڕ تی لە فەرەنسا رایگەیاند، "یەختێک لە کەناڵی ئینگلیزی سنوری نێوان فەرەنسا و بەریتانیادا نوقومبووە و کۆچبەرەکانی کەوتوونەتە دەریاوە، ژمارەی ئەو تەرمانەی تا ئێستا دەرھێنراون ٢٧ تەرمە، کە حەوت ژن و سێ منداڵیان لە ناودایە، حەوت لەو کەسانە ئەفریقین، تا ئێستا دوو کەس رزگارکراون کە یەکێکیان کوردە و ژمارەی قوربانیان تا دێت بەرزتر دەبێتەوە."

ئەمڕۆش، نوێنەرایەتی حکومەتی هەریم لە فەرەنسا لە رێگای ئێن ئاڕ تییەوە رایگەیاند، داوا لە هاوڵاتیان دەکەن هەرکەسێک گومانی هەیە لەوەی کەسوکاری لەناو یەختە نوقومبووەکەی نێوان فەرەنسا و بەریتانیادا بێت، چەند زانیارییەکی کەسی لە رێگای ئی مەیڵەوە بنێرن بۆیان.

کارزان عەلی، فەرەنسا

هـ.ئـ













گەلەری