PM:06:18:14/08/2025
4496 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی هێزێکی چەکداری یەکێتی شاسوار عەبدولواحیدیان دەستگیرکرد. چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، یەکێتی بەنیازە شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ تەسلیمی ئاسایشی پارتی بکات.
ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٤ـی ئابی ٢٠٢٥، چاوگێک بە ئێن ئاڕ تی راگەیاند، یەکێتی بەنیازە شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ تەسلیمی ئاسایشی پارتی بکات.
دوای ئەوەی
شەوی ١٢ لەسەر ١٣ـی ئەم مانگە هێزێکی چەکداری یەکێتی شاسوار عەبدولواحید سەرۆکی
جوڵانەوەی نەوەی نوێیان دەستگیرکرد و ئەوەش لەسەر ئاستی هەرێمی کوردستان و
عێراق و ناوچەکە و جیهانیش کاردانەوەى دروستکرد و لەو بارەیەوە جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە راگەیەندراوێکدا رایگەیاند، دەستگیرکردنی
شاسوار عەبدولواحید دوای لێدوانەکەیبوو لەسەر چارەسەری کێشەی مووچە، کە وتبووی
کێشەی مووچە چارسەر نەکرێت هەڵوێستی کرداریان دەبێت، دەشڵێن، ئەم
کارانەی پارتی و یەکێتی شەرمەزار دەکەن و ساردیان ناکەنەوە لە هەڵوێستەکانیان.
شاسوار عەبدولواحید پێش دەستگیرکردنی وتبووی،چەند رۆژێکە پەیامی بۆدێت کە بگەڕێتەوە
کوردستان دەستگیر دەکرێت، وتیشی سەر بۆ پارتی و یەکێتی شۆڕ ناکات و چیان لەدەست
دێت با بیکەن، ئەوەی لە دڵی ئەودایە ئەوەیە خەڵک دڵخۆش بژی، بە
هاوڵاتیانیش دەڵێت، لە زیندان بێت یان نا تکایە بڕۆن بۆ دەنگدان دژی پارتی و یەکێتی.