سەردێڕ:

وەزارەتى ناوخۆ: هاوڵاتیان دەتوانن گەشت بۆ ٢٨ وڵات بکەن بەبێ وەرگرتنی ڤیزا

PM:10:58:25/11/2021

94508 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ پێنجشەممە، وەزارەتی ناوخۆی عێراق ئاشکرایکرد هاوڵاتیانی عێراق دەتوانن گەشت بۆ ٢٨ وڵات بکەن بەبێ وەرگرتنی ڤیزا و دەشڵێت "کارکردن لەسەر پاسپۆرتی ئەلکترۆنی لە قۆناغی کۆتایدایە".


لیوا ئەحمەد عەزاوی بەڕێوەبەری کاروباری پاسپۆرت لەوەزارەتی ناوخۆى عێراق رایگەیاند "وەزارەت گەیشتووەتە قۆناغی کۆتایی بۆ تەواوکردنی پاسپۆرتی ئەلیکترۆنی".

وتیشى "زۆر جیاواز دەبێت لە پاسپۆرتەکەی پێشوو".

عەزاوی باسی لەوەش کرد "بەهۆی ئەەی بەرگی یەکەمی پاسپۆرتە نوێیەکە پلاستیکی دەبێت و تەواوی زانیارییە کەسییەکانی هەڵگری پاسپۆرتەکەی لەسەر دەبێت ساختەکردنی کارێکی زەحمەت دەبێت" .

بەرێوەبەری کاروباری پاسپۆرت ئەوەشی خستوەتەڕوو، هەڵگری پاسپۆرتی عێراقی دەتوانێت گەشت بکات بۆ ٢٨ وڵات بەبێ ئەوەی ڤیزا وەربگرن و وتیشی "کۆریای باشور لە کۆتایدا رێگەی بە عێراقییەکان داوە بچنە وڵاتەکەوە بەمەرجێک پاسپۆرتی دیپلۆماسیان هەبێت، لە کاتێکدا قوبرس ڕێگەی دا ئەوانەی مۆڵەتی گەشتیان هەیە یان پاسپۆرتی دیپلۆماسیان هەیە بچنە وڵاتەکەوە".

عەزاوى ئاماژەى بەوەش کرد "دۆخی سیاسی و ئابووری بەردەوام لە بەرەوپێشچوندایە و یارمەتیدەرە  بۆ بەرزکردنەوەی پاسپۆرتی عێراقی".













گەلەری