AM:12:44:13/08/2025
5872 جار خوێندراوەتەوە
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ پێش دەستگیرکردنی لە گرتە ڤیدیۆییەکدا وتی، "ئامانجی پارتی و یەکێتی ئەوەیە ئەو کەمپینەی رامانگەیاندووە سەرنەگرێت و دەستگیربکرێم و نەگەڕێمەوە، بەڵام دڵنیام هاوڕێکانم و پەرلەمانتارەکانمان لە لە عێراق و هەرێم زۆر باشتر لەمن ئەوەی لە دەسەڵاتیاندا هەبێت دژی گەندەڵی پارتی و یەکێتی دەیکەن و خودا و خەڵکمان لە پشت بێت سەرکەوتن بەدەست دەهێنین.
شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێ پێش دەستگیرکردنی لە گرتە ڤیدیۆییەکدا باسی لەوەکردووە، چەند رۆژێکە پەیاممان بۆ دێت کە بگەڕێمەوە کوردستان دەستگیر دەکرێم.
ئاماژەی بەوەشکردووە،"ئامانجی پارتی و
یەکێتی ئەوەیە لە کاتی بانگەشەی هەڵبژاردندا دەستگیربکرێم و نەگەڕێمەوە، بەڵام
دڵنیام هاوڕێکانم و پەرلەمانتارەکانمان لە لە عێراق و هەرێم زۆر باشتر لەمن ئەوەی
لە دەسەڵاتیاندا هەبێت دژی گەندەڵی پارتی و یەکێتی دەیکەن و خودا و خەڵکمان لە پشت
بێت سەرکەوتن بەدەست دەهێنی".
باسی
لەوەشکردووە، پارتی و یەکێتی رێککەوتن و کێشەی گەورەیان منە و لە بری مووچە و
کێشەی خەڵک.
لە پەیامێکدا
بۆ هاوڵاتییان دەڵێت، پارتی و یەکێتی دەیانەوێت ئەو کەمپینەی رامانگەیاندووە
سەرنەگرێت و داوا لە هاوڵاتییان دەکەم جارێکی بڕوا بەم دوو حزبە نەکەنەوە".