سەردێڕ:

نەوەی نوێ: ئەو کردەوە مافیاگەرییەی یەکێتی جگە لە شەرمەزاریی و رسوایی هیچ واتایەکی تری نییە

PM:11:52:12/08/2025

2864 جار خوێندراوەتەوە

جوڵانەوەی نەوەی نوێ دەڵێت، ئەمشەو هێزێکی دەمامکداری یەکێتیی بەبێ هیچ تەبلیغێکی یاسایی هەڵیکوتایە سەرماڵی سەرۆکی جوڵانەوەکەمان شاسوار عەبدولواحید و بەرەو شوێنێکی نادیار رفاندوویانە.


ئەمڕۆ سێشەممە ١٢ـی ئابی ٢٠٢٥، جوڵانەوەی نەوەی نوێ لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، ئەم کردەوە مافیاگەرییە کە هێزێکی حزبیی سەرۆکی گەورەترین هێزی ئۆپۆزسیۆنی دەستگیرکردووە جگە لە شەرمەزاریی و رسوایی هیچ واتایەکی تری نییە.

ئاماژە بەوەشکراوە، "ئێمە وێڕای ئەوەی ئەم کردەوە ترسنۆکانەیە شەرمەزار دەکەین، بە یەکێتی و پارتی دەڵێین نە شاسوار عەبدولواحید و نە نەوەی نوێ ساردناکاتەوە و ئێمەی هاوڕێیانی شاسوار عەبدولواحید لەسەر ئەم رێگای عەدالەت و راستییە بەردەوام دەبین".

ئەوەش خراوەتەڕوو، لەهەمانکاتدا لەسەرخەتین لەگەڵ لایەنی کۆمەڵگای نێودەوڵەتیی و سەرجەم کونسوڵگەرییەکان تا بزانن ئەم دەسەڵاتە چەندە قێزەون و ستەمکارە.

رفاندنی شاسوار عەبدولواحید دوای ئەوە دێت کە لە چەند رۆژی رابردوو رایگەیاند، ئەگەر لەم هەفتەیەدا کێشەی مووچە چارەسەر نەکرێت و حکومەتی کاربەڕێکەر رێکەوتنەکەی جێبەجێ نەکات ئەوا لە هەفتەی داهاتوودا بە کرداری نەوەی نوێ هەڵوێستی گرنگی دەبێت.













گەلەری