PM:10:41:12/08/2025
6724 جار خوێندراوەتەوە
کەمێک پێش ئێستا هێزێکی چەکداری یەکێتی چوونە سەر گوندی ئەڵمانی و شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێیان دەستگیرکرد. سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراقیش بە ئێن ئاڕ تی وت، تا ئێستا نازانن هێزەکەی یەکێتی شاسوار عەبدولواحیدیان بۆ کوێ بردووە.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٢ـی ئابی ٢٠٢٥، کەمێک پێش ئێستا هێزێکی چەکداری یەکێتی شاسوار عەبدولواحید، سەرۆکی جوڵانەوەی نەوەی نوێیان دەستگیرکرد.
سروە
عەبدولواحید سەرۆكی فراكسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق بۆ ئێن ئاڕ تی ئاماژەی
بەوەکرد، هێزەكە بە فەرمانی بافڵ تاڵەبانیە و لەلایەن مەسرور بارزانیەوە
ئەمریان پێكراوە و لە ماڵەكەی خۆی بۆ شوێنێكی نادیار رفاندووە.
باسی
لەوەشکردووە، كەس نەهاتووە بڵێ ساكاڵات لەسەرە، مەسەلەی سكاڵا راست نیە ئەوەی
دەڵێن پێشتر ئەمری دەستگیر كردنی هەبووە وانیە و ئەوان لە هەڵوێستی شاسوار
عەبدولواحید ترساون.