سەردێڕ:

نەرمین قادر هونەرمەند و شانۆکاری کورد کۆچی دوایی کرد

PM:07:33:05/08/2025

6788 جار خوێندراوەتەوە

هونەرمەندی دیاری کوردستان، نەرمین قادر، لە شاری سلێمانی و لە دوای ململانێیەکی سەخت لەگەڵ نەخۆشیدا، لە تەمەنی ٦٣ ساڵیدا کۆچی دوایی کرد.


نەرمین قادر، کە لە ساڵی ١٩٦٢ لە شاری سلێمانی لەدایکبووە، یەکێک بوو لەو هونەرمەندانەی کە زیاتر لە سێ دەیە لە ژیانی خۆی بۆ خزمەتی هونەری کوردی تەرخانکرد، ئەو لە ساڵی ١٩٧٥ بۆ یەکەمجار وەک ئەکتەر لەسەر شانۆ دەرکەوت و تا ساڵی ١٩٩٨ بەردەوام بوو لە پێشکەشکردنی کاری هونەری لە بواری شانۆدا.

دوای ساڵانێکی زۆر لە کاری شانۆیی، نەرمین قادر بە بەشداریکردنی لە "بەرنامەی بەرنامە" ناوبانگێکی فراوانتری پەیدا کرد کە بەرنامەیەکی کۆمیدی و رەخنەئامێز بوو، نەرمین قادر یەکێک بوو لە ئەستێرە درەوشاوەکانی هونەری کوردی لە ساڵانی رابردوودا.

ئەمڕۆ سێشەممە رێککەوتی پێنجی ئابی ٢٠٢٥، دوای چەندین ساڵ ململانێ لەگەڵ نەخۆشی شێرپەنجە لە شاری سلێمانی کۆچی دوایی کرد.













گەلەری