هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٥٠ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت، نرخی مسقاڵێک زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٥٨ هەزار دینارە.
ئەمڕۆ شەممە ١٩ـی تەمموزی ٢٠٢٥، نرخی ئۆنسەیەک زێڕ بە سێ و ھەزار و ٣٣٩ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی زیاتر لە ١٠ دۆلار بەرزبووەوە.
گۆرانکاری لە نرخی زێڕ لەدوای ئەوە دێت، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی
ئەمریکا، لە
میانی جێبەجێکردنی پلانی سەپاندنی باجی گومرگی بەسەر جیهاندا کە چەند وڵاتێکی
گرتەوە، لە ناویاندا عێراق بەرێژەی ٪٣٠ باجی بەسەردا سەپێنرا، هەروەها بە رێژەی
٥٠٪ باجی گومرکی بەرزکردەوە لەسەر کانزای مسی هاوردەکراو بۆ ئەمریکا.
نرخی زێڕ لە بازارەکانی هەرێم بەم شێوەیە:
زێڕی عەیارە ١٨ بە ٥٦٥ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٥٨ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٩٠ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٥٥ هەزار دینارە