AM:08:13:19/07/2025
856 جار خوێندراوەتەوە
دوای ئەوەی ئێران هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم راگرت، ئەمە بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٩ دۆلار و ٢٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت، بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی کەمێک جێگیرە.
ئەمڕۆ شەممە ١٩ـی تەمموزی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش بەراورد بە دوێنێ کەمێک جێگیرە و بە ٦٧ دۆلار و ٣٤ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.
ئەمەش
لەکاتێکدایە، داتاکان دەریانخستووە کە پرۆسێسکردنی نەوتی خاو لە پاڵاوگەکانی چین
لە مانگی حوزەیران بەڕێژەی ٨.٥٪ لە چاو ساڵی رابردوودا بەرزبووەتەوە، ئەمەش
ئاماژەیە بۆ زیادبوونی خواست لەسەر سووتەمەنی.