سەردێڕ:

نرخی نەوت بەرزبووەوە

AM:08:58:17/07/2025

2440 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی ئێران هاوکارییەکانی لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم راگرت، ئەمە بووە هۆی بەرزبوونەوەی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا، ئەمڕۆ نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٨ دۆلار و ٧٨ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.


ئەمڕۆ پێنجشەممە ١٧ـی تەمموزی ٢٠٢٥، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش بەراورد بە دوێنێ کەمێک بەرزبوویەوە و بە ٦٦ دۆلار و ٧١ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت.

ڕاپۆرتێکی یەدەگی فیدراڵی ئەمریکا سەبارەت بە ئابوری ئەمریکا کە ڕۆژی چوارشەممە بڵاوکرایەوە، دەریخست کە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا چالاکییەکان بەرزبوونەتەوە.

هاوکات، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا وتی، "کە رێککەوتنی بازرگانی لەگەڵ هیندستان زۆر نزیکە، هاوکات دەکرێت رێککەوتن لەگەڵ ئەوروپاش بکرێت".

هەروەها داتاکان دەریانخستووە کە پرۆسێسکردنی نەوتی خاو لە پاڵاوگەکانی چین لە مانگی حوزەیران بەڕێژەی ٨.٥٪ لە چاو ساڵی رابردوودا بەرزبووەتەوە، ئەمەش ئاماژەیە بۆ زیادبوونی خواست لەسەر سووتەمەنی.













گەلەری