سەردێڕ:

جەبار یاوەر: هێرشە درۆنییەکانی سەر هەرێم کاری مقاوەمەی ئیسلامیی ‌و گروپەکانی حەشدی شەعبیە

AM:10:41:16/07/2025

2204 جار خوێندراوەتەوە

ئەمینداری پێشووی وەزارەتی پێشمەرگە دەڵێت، هێرشە درۆنییەکانی ئێستای کوردستان دەرئەنجامی شەڕی ئێران و ئیسرائیلە کە هەندێک گروپی مقاوەمەی ئیسلامی توڕەکردووە، دەشڵێت، ئەو درۆنانە زیاتر ئەو شوێنانە بە ئامانج دەگرن کە پڕۆژەی نەوتی تێدایە ئەویش دەگەڕێتەوە بۆ ناکۆکی هەرێم و بەغدا و گرێبەستە نەوتییەکە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ١٦ـی تەممووزـی ٢٠٢٥، جەبار یاوەر، ئەمینداری پێشوتری وەزارەتی پێشمەرگە لەبارەی هێرشە درۆنییەکانەوە وتی، بەشێکی هۆکارەکەی ئەو ناکۆکیە توندەیە لەنێوان حکومەتی هەرێم و بەغدا دروستبووە لەبارەی بودجە و مووچە و نەوت، هەر بۆیە ئەو درۆنانە زیاتر ئەو شوێنانە بە ئامانج دەگرن کە پڕۆژەی نەوتی تێدایە.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، بەیاننامەی وەزارەتی ناوخۆی هەرێم بە روونی ئەو هێرشانەی خستە ئەستۆی هەندێک گروپی حەشدی شەعبی، بەڵام هێشتا لیژنەی پسپۆڕی ئەمنی و هەواڵگری هاوبەشی نێوان هەرێم و بەغدا بۆ ئەو بابەتە دروست نەکراوە کە بەبەڵگەوە ئاشکرا بکرێت.

ئەم قسانەی جەبار یاوەر لەکاتێکدایە، ماوەیەکە هێرشە درۆنییەکان بۆ سەر هەرێم زیادییان کردووە، دیارترین ئەوانەبوون کرایە سەر کێڵگەی نەوتی سەرسنگ لە پارێزگای دهۆک، هەروەها هێرشی درۆنی لە نزیک کێڵگەی نەوتی خورمەڵە، دواهەمینیشییان بەیانی ئەمرۆ سێ کێڵگەی نەوتی لە زاخۆ کردە ئامانج.













گەلەری