PM:02:22:14/07/2025
3044 جار خوێندراوەتەوە
فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، پەرلەمانی عێراق لە شەهیدکردنی هاوڵاتییان لەلایەن پارتەکانی دەسەڵاتەوە دەکۆڵێتەوە.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ـی تەمموزی ٢٠٢٥، فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق کۆنفراسێکی رۆژنامەوانیان ئەنجامدا و سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق وتی، لە پارتی و یەکێتی قبوڵ ناکەن بەم جۆرە مامەڵە لەگەڵ خەڵک بکەن و پارەش بدزن.
وتیشی، ئەوان ناچنە ژێر باری ئەو هەڵە ترسناکەی پارتی و
یەکێتی کردوویانە و دەشڵێت لە دوای ٣٣ لە فەشەل نەیانتوانیوە ئاسایی ترین ماف بۆ
هاوڵاتییان دابین بکەن.
باسی لەوەشکرد، ئەوان سکاڵایان لەسەر گرانی نرخی کارەبا ٢٤
کاتژمێرێکە کردووە نەک پڕۆژەکە، ئەوان دژی دزی و گەندەڵی ئەوانن.
ئاماژەی بەوەشکرد، فشار لە حکومەتی ماوەبەسەرچوو دەکەن تاوەکو
لەگەڵ بەغدا رێککەوتن بکەن.