سەردێڕ:

سروە عەبدولواحید بۆ پارتی و یەکێتی: ئێوە قوتی میللەت دەدزن و ستەمیان لێدەکەن و دەیانکوژن

AM:11:49:14/07/2025

2944 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق دەڵێت، ئەو کەسەی خۆپیشاندەرێکی کوشت لە وەرتێ چەکدارێکی سەر بە پارتییە، خوا لە دنیا و قیامەت بە نەفرەتتان بکات بەهۆی ئەو تاوانەی دەرهەق بەم گەلە ئەنجامی دەدەن.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ـی تەمموزی ٢٠٢٥، سروە عەبدولواحید، سەرۆکی فراکسیۆنی نەوەی نوێ لە پەرلەمانی عێراق بۆ پارتی و یەکێتی وتی، ئێوە قوتیان دەدزن و ستەمیان لێدەکەن و دەیانکوژن، بەڵام هەرچەند دەسەڵاتتان درێژە بکێشێت، هەر رۆژێک دێت میللەت حسابتان لەگەڵ بکات.

ئاماژەی بەوەشکرد، ئەو کەسەی خۆپیشاندەرێکی کوشت لە وەرتێ چەکدارێکی سەر بە پارتییە، خوا لە دنیا و قیامەت بە نەفرەتتان بکات بەهۆی ئەو تاوانەی دەرهەق بەم گەلە ئەنجامی دەدەن.

ئەوەش لە کاتێکدایە، شەوی رابردوو بەشێک لە دانیشتوانی وەرتێ و بالیسان لە سنووری سۆران دژی نەبوونی کارەبا و خزمەتگوزارییەکان گردبوونەوە و بەهۆیەوە وەک لە گرتە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێت کەسێک لەلایەن پلەدارێکی پارتییەوە کوژرا و هاوکات ژمارەیەکی دیکە لە خۆپیشاندەران برینداربوون.













گەلەری