AM:10:08:14/07/2025
4084 جار خوێندراوەتەوە
لە هەولێر لە کاتی روماڵی خۆپیشاندانەکانی هاوڵاتییان کە دژی نەبوونی خزمەتگوزارییەکان خۆپیشاندان دەکەن هێزێکی پارتی هێرشیانکردە سەر تیمی ئێن ئاڕ تی.
ئەمڕۆ دووشەممە ١٤ـی تەمموزی ٢٠٢٥، کاتێک تیمێکی ئێن ئاڕ تی روماڵی خۆپیشاندانی هاوڵاتییانی دەکرد لە هەولێر لەلایەن هێزێکی پارتییەوە هێرشیانکرایە سەر.
ئەوەش لە کاتێکدایە، دژی نەبوونی خزمەتگوزارییەکان خەڵکی سنوورەکە گردبوونەتەوە و هێزەکانی پارتیش بەردەوامن لە رووبەرووبوونەوەیان، شەوی رابردووش بەشێک لە دانیشتوانی وەرتێ و بالیسان لە سنووری سۆران دژی نەبوونی کارەبا و
خزمەتگوزارییەکان گردبوونەوە و بەهۆیەوە وەک لە گرتە ڤیدیۆیەکدا دەردەکەوێت کەسێک
لەلایەن پلەدارێکی پارتیەوە کوژرا کە خاوەنی خێزان و پێنج منداڵە، هاوکات ژمارەیەکی دیکە لە خۆپیشاندەران
برینداربوون.