سەردێڕ:

سەنتەری میترۆ ئیدانەی دەستگیركردنی تیمەكانی ئێن ئاڕ تی دەكات

PM:01:32:09/07/2025

4968 جار خوێندراوەتەوە

دوای دەستگیرکردنی تیمەکانی ئێن ئاڕ تی لەلایەن هێزەکانی پارتییەوە، سەنتەری میترۆ ئیدانەی دەستگیركردنیان دەكات و داوا دەكات دەستبەجێ ئازاد بكرێن، دەشڵێت، هێزە ئەمنییەكان ئاستەنگ بۆ تیمەكانی راگەیاندن دروستدەكەن تا رووماڵەكانیان ئەنجامنەدەن.


ئەمرۆ چوارشەممە ٩ی تەمموزی ٢٠٢٥، سەنتەری میترۆ بڵاویکردەوە، تیمەکانی ئێن ئاڕ تی، شەوی رابردوو لە كاتی رووماڵكردنی توندوتیژییەكانی سنووری بەردەڕەش لە پارێزگای دهۆك دەستگیركران، بە ناوی (تایف گۆران و رەیان سدقی) کە پەیامنێر و وێنەگری ئێن ئاڕ تین و تا ئێستا بێ سەروشوێنن.

سەنتەری میترۆ باسی لەوەشکرد، ئیدانەی دەستگیركردنی تیمەكانی ئێن ئاڕ تی دەكەن و داوا دەكەن دەستبەجێ ئازاد بكرێن.

جەختیشیکردەوە، زۆربەی ئەو رووداوانەی كە لە شارەكانی هەرێم بەهای هەواڵییان هەیە، هێزە ئەمنییەكان ئاستەنگ بۆ تیمەكانی راگەیاندن دروستدەكەن تا رووماڵەكانیان ئەنجام نەدەن.
ئاماژە بەوەشکرد، داواكاری خۆیان دووبارە دەكەنەوە بۆ ژینگەیەكی میدیایی هەمەچەشن و فرەیی راستەقینە، كە تێیدا دەزگاكانی راگەیاندنی سەربەخۆ بۆ پێدانی زانیاری و هۆشیاركردنەوەی هاوڵاتیان، ئازادانە دوور لە پاوانكردنی زانیاری و ئاستەنگ بۆ یاسای رۆژنامەگەری كاری خۆیان بكەن













گەلەری