شەوی رابردوو لە سنووری خەبات، بەشێک لە عەشیرەتی هەرکی دژی پارتی وەستانەوە و شەڕ لە نێوانیاندا دروستبوو، چەندین ئۆتۆمبێل و هەمەری پارتیان تێکشکاند، بەهۆی شەڕەکەشەوە دوو کەس کوژران و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون و تا ئێستاش شەڕ بەردەوامە، هاوکات ستافێکی رۆژنامەوانی ئێن ئاڕ تیش لەلایەن هێزێکی پارتییەوە لە سنووری بەردەڕەش بۆ شوێنێکی نادیار رفێندران.
شەوی رابردوو لە سنووری خەبات، بەشێک لە عەشیرەتی هەرکی دژی پارتی وەستانەوە و بەهۆیەوە شەڕ لە نێوانیاندا دروستبوو، لە ئەنجامدا دوو کەس کوژران کە یەکێک لەو کوژراوانە لە هێزی پارتی بووە و خەڵکی کفری بووە.
خورشید
هەرکیش بۆ ئێن ئاڕ تی وتی، لە مەخموور و گوێر و بادینان دۆخەکە لەدەست دەرچووە، لە
کوردستان یاسا بوونی نییە و ئەو حکومەتە بەرنامەی نیە، براکەشی وتی، بڕوایان بەو
دەسەڵاتە نیە بۆیە خۆیان رادەست ناکەن و ٢٠ هەزار چەکدارمان شەڕ دژی پاتی دەکات.
جەوهەر
ئاغای هەرکیش لە پەیامێکدا بۆ عەشیرەتی هەرکی وتی، "ئێمەی هەرکی ناحەقی قبوڵ
ناکەین و ئەو دیکتاتۆرانەی ئەمڕۆ هاتن بۆ سەر هەرکییەکان، کەرامەتیان شکا، لە
هەموو شوێنێکەوە دەستپێبکەن و ناحەقی قبوڵ نەکەن، داواش لە هەموو عەشیرەت دەکەم
یەک دەست بەرامبەر زۆرداران راوەستن".
هەروەها،
لە شەڕەکەدا دوو کەس کوژران، کە یەکێک لەو کوژراوانە لە هێزی پارتی بووە و خەڵکی سنووری کفری بووە، کوژراوەکەی دیکەش لە عەشیرەتی هەرکی بوون و ژمارەیەکی دیکەش برینداربوون، چەندین ئۆتۆمبێلی
پارتی سوتێندران و هەمەرەکانیان تێکشكێندران.
هاوکات، دوێنێ شەو بەشێک لە گەنجانی قەڵادزێش جارێکی دیکە خۆپیشاندانیان ئەنجامدا رێگای
سەرەکی ناوبازڕی شارەکەیان داخست داوایان کرد ئاوڕێکیان لێ بدرێتەوە و کار و
مووچەیان نییە.
هەر لە شەوی رابردوودا ستافێکی
رۆژنامەوانی ئێن ئاڕ تی لەلایەن هێزێکی پارتییەوە لە سنووری بەردەڕەش بۆ شوێنێکی
نادیار رفێندران.