PM:07:21:06/07/2025
1480 جار خوێندراوەتەوە
هاتووچۆى هەولێر روونکردنەوە لەبارەى سوڕانەوەى شەقامى ٤٠ مەترى نزیک شارى خەونەکان دەدات و دەڵێت، ئەو بارهەڵگرانەى هێڵى سوڕانەوە دەبەزێنن سزا نادرێن.
ئەمڕۆ یەکشەممە ٦ـی تەمموزی ٢٠٢٥، هاتووچۆی هەولێر وتی، لە شوێنى سوڕانەوەکە کامێرا داندراوە و هەر شۆفێرێک هێڵى سوڕانەوەى تەندروستن کامێراکە سزاى بۆ هەژمار دەکات، بەڵام شۆفێرانى بارهەڵگر وتوویانە کە ناتوانن بەبێ تێپەڕاندنى هێڵەکە پێچ بکەنەوە و لەوکاتەدا سزایان بۆ دەنوسرێت.
هاتووچۆی
هەولێریش وتی، شۆفێرانى بارهەڵگر لە کاتى پێچکردنەوەکە ئەگەر هێڵەکەش ببەزێنن
سزایان بۆ نانوسرێت و تائێستاش کامێراکە هیچ سزایەکى بۆ بارهەڵگرەکان هەژمار
نەکردووە.