سەردێڕ:

لە رێگەی وشکانییەوە تیمی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم ئێرانیان بەجێهێشت

PM:05:29:04/07/2025

4016 جار خوێندراوەتەوە

رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ دەڵێت، تیمی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمیی لە رێگەی وشکانییەوە ئێرانیان بەجێهێشت و گەڕانەوە بێ ئەوەی بتوانن بچنە ناو وێستگە ئەتۆمییەکانی ئەو وڵاتە.


ئەمڕۆ هەینی ٤ـی تەمموزی ٢٠٢٥، رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵ بڵاویکردەوە، بەهۆکاری ئەمنی، تیمی ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆمیی ئێرانیان بەجێهێشت و گەڕانەوە، کۆتاییان بە پەیوەندییەکانی نێوان ئاژانسەکە و ئێران هێنا.

باسی لەوەشکرد، تیمی ئاژانسی نێودەوڵەتی ئەتۆمیی لەبەر سەلامەتی گیانی خۆیان و لە رێگەی وشکانییەوە ئێرانیان بەجێهێشت، لەگەڵ ئەوەی ئەمڕۆ گەشتە ئاسمانییەکان لە فڕۆکەخانەی ئیمام خومەینی دەستی پێکردەوە دوایی ئەوەی لەگەڵ هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئەو وڵاتە وەستابوو.

ئاماژەی بەوەشکرد، تیمەکە نەیان توانیووە بگەنە وێستگە ئەتۆمییەکانی ئێران، بەڵام توانییان چاودێرانی خۆیان بپارێزن.













گەلەری