میدیا ئیسرائیلییەکان دەڵێن، سەرۆکی ئەمریکا فشار لە سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل دەکات بۆ دەستهەڵگرتن لە جەنگی غەززە، دەیەوێت کۆتایی بە سەرجەم ململانێکانی جیهان بهێنێت.
ئەمڕۆ شەممە ٢٨ی حوزەیرانی ٢٠٢٥، میدیاکانی ئیسرائیل بڵاویانکردەوە، دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا، فشارێکی زۆری لە بنیامین ناتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، کردووە بۆ کۆتاییهێنان بە شەڕی غەززە.
لای خۆشیەوە دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا وتی، "دەمەوێت کۆتایی بە هەموو
ناکۆکییەکانی جیهان بهێنم، تەنانەت ئەگەر پەیوەندیشی بە ئێمەوە نەبێت".
ئاماژەی
بەوەشکرد، "خەڵکی لە کەرتی غەززە دەمرن، هیچ کەسێک نییە هاوکارییان بکات بە
ئێمەشەوە، پێشبینیدەکەین ئەم هەفتەیە ئاگربەستی غەززە رابگەیەندرێت".
باسی لەوەشکرد، لەگەڵ کەسانی
پەیوەندیدار بە دۆسییەی غەززە قسەی کردووە بۆ وەستاندنی شەڕی ئیسرائیل و حەماس لە
خاکی فەڵەستیندا.
حەماسیش دەڵێت،
ئامادەن بۆ ئازادکردنی بارمتەکان لە غەززە وەک بەشێک لە هەر رێککەوتنێک کە ئامانجی
کۆتاییهێنان بە جەنگ بێت.
حکومەتی ئیسرائیل
ئاماژەی بەوەکرد، شەڕەکە کاتێک کۆتاییدێت کە حەماس چەک داماڵێت و هەڵبوەشێتەوە
چونکە حەماس ئامادە نییە چەکەکانی رادەست بکات.