سەردێڕ:

لەکردنەوەى بازاڕدا دۆلار بەرزبووەوە و لیرەى تورکى زیاتر دابەزى

AM:09:52:22/11/2021

23548 جار خوێندراوەتەوە

ئەمڕۆ دووشەممە، لە کاتی کردنەوەی بازاڕدا ١٠٠ دۆلار بە ١٤٨ ھەزار و ١٠٠ دینار مامەڵەی پێوەکرا، کە بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی ٥٠ دینار بەرزبووەتەوە.


هاوکات، لیرەى تورکی لە نزمترین ئاستیدایە هەزار و ٤٠ لیرەی تورکی هاوتای ١٠٠ دۆلاری ئەمەریکییە.

ساڵی رابردوو، حکومەتى عێراق گۆڕانکاری کرد لە بڕ و نرخی فرۆشتنی دۆلاردا و نرخی خستنەڕوی لە ١١٨ ھەزاردینارەوە بەرزکردەوە بۆ ١٤٥ ھەزار دینار.

نرخی دراوەکانی دیکە لە بازاڕەکانی ھەرێمدا بەم شێوەیەیە:

١٠٠ یۆرۆ بە ١٦٧ ھەزار دینارە.

١٠٠ پاوەن بە ١٩٩ ھەزار دینارە.

١٠٠ دۆلار بە ٢،٧٤٧،٠٠٠ تمەنە.













گەلەری