سەردێڕ:

خامنەیی پەیامێکی بڵاوکردەوە؛ چی بە ئەمریکا دەڵێت؟

PM:01:59:26/06/2025

3040 جار خوێندراوەتەوە

عەلی خامنەیی ڕێبەری باڵای ئێران لە پەیامێکدا رایگەیاند، پیرۆزبایی سەرکەوتنتان لێ دەکەم بەسەر ئیسرائیلدا، دەشڵێت، ئەمریکا لەو شەڕەدا هیچ قازانجی نەکرد و ئێران زلەیەکی توندی لە ئەمریکادا.


ئەمرۆ پێنجشەممە ٢٦ـی حوزەیرانـی ٢٠٢٥، عەلی خامنەیی، دوای هێرشەکانی ئیسرائیل بۆ سەر ئێران لە پەیامێکی ڤیدیۆییدا وتی، بە ئەرکی خۆم دەزانم چەند پیرۆزباییەک لە گەلی ئێران بکەم، کە یەکەمیان پیرۆزبایی سەرکەوتنیان بەسەر ئیسرائیلی ساختەدا لێ دەکەم.

ئەوەشی خستووەتەڕوو، دووەم پیرۆزبایی پەیوەندی بە سەرکەوتنی ئێران بەسەر ئەمەریکاوە هەیە، دەشڵێت، سەرەڕای ئەو هەموو ژاوەژاو و پڕوپاگەندە و تۆمەتانە، ئیسرائیل نزیک بوو بەهۆی هێرشەکانی ئێران دابڕمێت.

خامنەی لەبارەی ئەمریکاوە دەڵێت، ئەمەریکا ڕاستەوخۆ هاتە ناو شەڕەکەوە چونکە هەستی دەکرد ئەگەر نەچێتە ناو شەڕەکەوە ئیسرائیل بە تەواوی لەناو دەچێت، بەڵام لەم شەڕەدا هیچ قازانجێکی نەکرد.

لە کۆتایی پەیەمەکەیدا جەخت دەکاتەوە، کۆماری ئیسلامی سەرکەوت و لە بەرامبەردا زلەیەکی توندی لە ئەمەریکا دا.













گەلەری