هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٢٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی نزیکەی ٢١ دۆلار دابەزی، نرخی زێڕی عەیارە ٢١یـش بە ٦٦٢ هەزار دینارە.
ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، دوای هێرشەکانی دوێنێ ئێوارەی ئێران بۆسەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا، هەر ئۆنسەیەک زێڕ لە بازاڕەکانی جیهاندا، بە سێ هەزار و ٣٢٧ دۆلار مامەڵەی پێوەدەکرێت.
دابەزینی
نرخی زێڕ لە کاتێکدایە، ئێران هێرشی موشەکی کردە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا
لە وڵاتی قەتەر و دواتریش دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، ئێران و
ئیسرائیل بۆ ماوەی ١٢ کاتژمێر ئاگربەستیان ئەنجامداوە.
نرخی
زێڕ لە بازارەکانی کوردستان بەم شێوەیەیە:
زێڕی
عەیارە ١٨ بە ٥٦٧ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢١ بە ٦٦٢ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٢ بە ٦٩٢ هەزار دینارە
زێڕی عەیارە ٢٤ بە ٧٥٧ هەزار دینارە