سەردێڕ:

نەوت بەچەند مامەڵەی پێوەدەکرێت؟

AM:07:56:25/06/2025

2444 جار خوێندراوەتەوە

دوای ئەوەی ئێران بۆ هێرشە موشەكییەكەی بۆ سەر بنكەی سەربازیی ئەمریكا لە قەتەر ئەنجامدا نرخی نەوت دابەزی و بە ٦٩ دۆلار ٤٥ سەنت مامەڵەی پێوەکرا و ئەمڕۆش نرخی بەرمیلێک نەوتی خاوی برێنت بە ٦٨ دۆلار و ٥ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نرخەکەی دۆلارێک بەرزبووەوە.


ئەمڕۆ چوارشەممە ٢٥ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، هاوشێوەی نەوتی خاوی برێنت، نرخی بەرمیلێک نەوتی تەکساسیش بە ٦٥ دۆلار و ٢٩ سەنت مامەڵەی پێوەدەکرێت و بەراورد بە دوێنێ نزیکەی دۆلارێک بەزربووەوە.

گۆڕانکاری لە نرخی نەوت دوای ئەوە دێت ئیوارەی دوێنێ ئێران هێرشی موشەکی کردە سەر بنکە سەربازییەکانی ئەمریکا لە وڵاتی قەتەر.

دواتریش دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا وتی، سوپاسی ئێران دەکەن پێش هێرشکردنەکە ئاگاداری کردوونەتەوە، دواتریش رایگەیاند، ئێران و ئیسرائیل بۆ ماوەی ١٢ کاتژمێر ئاگربەستیان کردووە.













گەلەری