سەردێڕ:

ترەمپ: ئیسرائیل و ئێران ئاگربەست دەکەن و جەنگ کۆتایی دێت

AM:01:27:24/06/2025

25084 جار خوێندراوەتەوە

سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، ئاگربەستێکی ١٢ کاتژمێری لە نێوان ئیسرائیل و ئێران ئەنجامدەدرێت و ئاگربەستەکە لە شەش کاتژمێری داهاتووەوە دەست پێدەکات.


دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لە پۆستێکیدا لە هەژماری خۆی لە تروس سۆشیال رایگەیاند، "پیرۆزە لە هەموو لایەک، ئیسرائیل و ئێران، بەتەواوی لەنێوانیاندا رێککەوتن کراوە کە ئاگربەست ئەنجامبدرێت".

وتیشی، "لە شەش کاتژمێری داهاتوودا ئیسرائیل و ئێران بۆ ماوەی بۆ ماوەی ١٢ کاتژمێر لە رووبەڕووبوونەوە دەوەستن".

ئاماژەی بەوەشکرد، "لەدوای ٢٤ کاتژمێر، بە فەرمی جەنگی نێوان ئیسرائیل و ئێران دەوەستێت و هەردوولا ئاگربەست ئەنجامدەدەن، پیرۆزە لە هەردوو وڵات، خودا رۆژهەڵاتی ناوەڕاست بپارێزێت، خودا ئەمریکا بپارێزێت، خودا جیهان بپارێزێت".













گەلەری