سەردێڕ:

ئەکسیۆس: ترەمپ ویستوویەتی لە رێگەی ئەردۆغانەوە لەگەڵ پزیشکیان کۆببێتەوە

PM:10:56:21/06/2025

2744 جار خوێندراوەتەوە

پێگەی ئەکسیۆس دەڵێت، سەرۆکی ئەمریکا لەرێگەی سەرۆکی تورکیاوە هەوڵیانداوە بەرپرسانی ئێران و ئەمریکا کۆبکەنەوە بەڵام هەوڵەکەیان شکستیهێناوە.


ئەمڕۆ شەممە ٢١ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، پێگەی ئەکسیۆس لە بڵاوکراوەیەکیدا باسی لەوەکردووە، لە ناوەڕاستی جەنگەکەی هەفتەی رابردووی ئیسرائیل و ئێراندا دۆناڵد ترەمپ، سەرۆکی ئەمریکا لەگەڵ رەجەب تەیب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا گفتوگۆیان کردووە و هەوڵیداوە لە رێگەی تورکیاوە ئەمریکا و ئێران کۆبکاتەوە، بەڵام سەرۆککۆماری ئێران بەهۆی ترسی تیرۆرکردنییەوە رەتیکردووەتەوە.

ئاژانسی ئەکسیۆس ئاماژەی بەوەشکرد، ترەمپ ئامادەیی دەربڕیووە خۆی ئامادەی کۆبوونەوەکە بێت بەڵام لەلایەن مەسعود پزیشکیانەوە، رەتکراوەتەوە.

ئەمڕۆش وەزیری دەرەوەی ئێران لە تورکیا لە ٥١ـەمین دانیشتنی ئەنجومەنی وەزیرانی دەرەوە لە رێکخراوی هاریکاریی ئیسلامی کۆبووەوە و وتی، دەیانەوێت دەنگی هەموو ئێرانییەکان بگەیەنن کە ئەوان مافی خۆیانە بەرگری لەخۆیان بکەن.













گەلەری