سەرۆکی روسیا دووپاتیکردەوە کە ئەگەری گەیشتن بە چارەسەرێک بۆ ململانێی نێوان ئێران و ئیسرائیل هەیە و بەردەوام لەگەڵ ئێراندا لە پەیوەندیدان.
ئەمڕۆ هەینی ٢٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، ڤلادیمێر پوتن، سەرۆکی روسیا وتی، ئەگەری گەیشتن بە چارەسەرێک بۆ ململانێی نێوان ئێران و ئیسرائیل هەیە و دەشڵێت، روسیا بەردەوام لە پەیوەندیدایە لەگەڵ لایەنی ئێرانی بۆ دۆزینەوەی چارەسەرێکی خێرا.
باسی لەوەشکرد، دەکرێت چارەسەرێک بۆ ململانێی نێوان ئێران و ئیسرائیل بدۆزرێتەوە.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئەوان بەدوای نێوەندگیری لە نێوان ئێران و ئیسرائیلدا نین،
بەڵکو بیرۆکە بۆ چارەسەرکردنی ناکۆکییەکە پێشنیار دەکەن.
ئەوەش
لە کاتێکدایە، هەینی رابردوو ١٣ـی حوزەیران ئیسرائیل هێرشی موشەکی بۆ سەر ئێران و
ئێرانیش شەوەکەی وەڵامی موشەکەکانی دایەوە و جەنگی نێوانیان ئەمڕۆ پێی نایە هەشتەم
رۆژ و تا ئێستاش بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر یەکتر.