سەرۆکی ئەمریکا دەڵێت، سەختە داوا لە ئیسرائیل بکرێت کە هێرشەکانی بۆسەر ئێران رابگرێت و دەشڵێت، ناتوانرێت رێگە بە ئێران بدرێت چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت.
                                        
                                        
         ئەمڕۆ هەیەنی ٢٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا وتی، ئێرانیەکان دەیانەوێت لەگەڵ ئەوان دانوستان بکەن نەک ئەوروپییەکان و دەشڵێت، لەگەڵ ئێران قسەدەکەن با بزانن ئەنجامەکەی چی دەبێت. 
            
ئاماژەی
بەوەشکرد، کارێکی قورسە ئێران و ئیسرائیل رازی بکەن بۆ وەستاندنی شەڕ و رەنگە پشتگیری
راگرتنی شەڕ بکات.
		باسی لەوەشکرد، سەختە داوا لە ئیسرائیل بکرێت کە هێرشەکانی بۆسەر ئێران رابگرێت و وتیشی، ناتوانرێت رێگە بە ئێران بدرێت چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت.
				
ئەوەشی خستەڕوو، ئیسرائیل تواناى تەواوی نیە
بۆ لەناوبردنى دامەزراوە ئەتۆمییەکانى ئێران و پێی وایە ئێران چەند هەفتەیەک یان
چەند مانگێکی مابوو بۆ دروستکردنى چەکی ئەتۆمی.
دژی بەڕێوەبەری هەواڵگری وڵاتەکەشی وتی، بەڕێوەبەری هەواڵگری هەڵەیە لەبارەی ئەوەی دەڵێت، ئێران هەوڵی بەدەستهێنانی چەکی ئەتۆمی نادات.