PM:10:25:20/06/2025
2560 جار خوێندراوەتەوە
ئەمریکا سزای نوێی بەسەر ئێراندا سەپاند، کە رێگە لە ئێران دەگرێت دەستیبگات بە کەرەستەکانی پیشەسازی بەرگری و پێداگرە لەسەر رێگریکردن لە هەر هەوڵێکی ئێران بۆ دەستڕاگەیشتنی بە تەکنەلۆجیا.
ئەمڕۆ هەینی ٢٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، سکۆت بیسێنت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا وتی، واشنتن پێداگرە لەسەر رێگریکردن لە هەر هەوڵێکی ئێران بۆ دەستڕاگەیشتنی بە تەکنەلۆجیا و ئەو کەرەستە و پێکهاتانەی کە هەستیارن و دەتوانرێن بۆ هەردوو چالاکی مەدەنی و سەربازی بەکاربهێنرێن.
وەزارەتی
گەنجینەی ئەمریکا لە راگەیەندراوێکدا بڵاویکردەوە، سزایان بەسەر کەسایەتییەک و
هەشت رێکخراودا سەپاندووە، بەهۆی تێوەگلانیان لە بەدەستخستن و گواستنەوەی ئەو
ئامێرە هەستیارانەی بۆ پیشەسازیی بەرگریی ئێران بەکاردێن.
ئەوەش
لە کاتێکدایە، هەینی رابردوو ١٣ـی حوزەیران ئیسرائیل هێرشی موشەکی بۆ سەر ئێران و
ئێرانیش شەوەکەی وەڵامی موشەکەکانی دایەوە و جەنگی نێوانیان ئەمڕۆ پێی نایە هەشتەم
رۆژ و تا ئێستاش بەردەوامن لە هێرشکردنە سەر یەکتر.