PM:08:54:20/06/2025
2320 جار خوێندراوەتەوە
دوای کۆتایی هاتنی خولی یەکەمی دانوستانی ئێران و ئەورپا لە جنێف وەزیری دەرەوەی ئێران دەڵێت، ئامادەن بەردەوامبن لە گەڕانەوە بۆ گفتوگۆکان بەمەرجی وەستاندنی هێرشەکانی ئیسرائیل و دەشڵێت، بەرنامەی ئەتۆمی ئێران بۆ ئاشتیە.
ئەمڕۆ هەینی ٢٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، دوای کۆتایی هاتنی دانوستانەکانی وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ وڵاتانی ئەوروپا لە جنێف، عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران وتی، بەرنامەی ئەتۆمی ئەوان ئاشتیانەیه و لەژێر چاودێری ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمدایە و دەشڵێت، بەردەوام دەبن لە بەرگریکردن لەخۆیان.
ئاماژەی بەوەشکرد، ئامادەن بەردەوامبن
لە گەڕانەوە بۆ گفتوگۆکان بەمەرجی وەستاندنی هێرشەکانی ئیسرائیل و وتیشی، ئێران بەردەوام
دەبێت لە بەکارهێنانی مافی رەوای خۆی و بەرگریکردنە لە خۆی.
وتیشی: لە ئێستادا ئامادەكاری بۆ
كۆبونەوەیەكی دیكە لەگەڵ ئەوروپییەكاندا دەكەن.
دەشڵێت، بەبێ ئەوەی
چاوەڕێ بكەن ئیسرائیل هێرشەكانی بۆسەر تاران رابگرێت، ئەوروپییەكان داوا دەكەن
بەشداری دانوستانەكانی تایبەت بە بەرنامە ئەتۆمییەكەی تایبەت بەوڵاتەكەیان لەگەڵ
واشنتۆن بكەن.