نوێنەرانی ئەوروپا دەڵێن، لەگەڵ ئێران گفتوگۆی باشیان کرد و لەسەر دۆسیەی ئەتۆم قسەی جدییان کردووە و هەروەها، وەزیری دەرەوەی ئێرانیش ئامادەیی بەردەوامی بۆ گفتوگۆ دەربڕی.
ئەمڕۆ هەینی ٢٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، نوێنەرانی ئەوروپا دوای تەواو بوونی خولی یەکەمی دانوستانی ئێران و ئەورپا لە وتیان، لەگەڵ ئێران گفتوگۆی باشیان کرد و لەسەر دۆسیەی ئەتۆم قسەی جدییان کردووە و جدیین بۆ رێککەوتن لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی ئێران.
نوێنەرانی
ئەوروپا ئاماژەیان بەوەشکرد، ئێرانیان ئاگادارکردۆتەوە ئاڵۆزبوونی زیاتر رۆژهەڵاتی
ناوەڕاست لەسودی کەس نیە زیانی ناوچەکەیە و لەگەڵ ئێران رێککەوتن بۆ بەردەوامیدان بە دانوستانەکان.
باسیان لەوەشکرد، چارەسەری سەربازی بۆ کێشەی ئەتۆمی ئێران گونجاو نیە و بە رێگەی دبلۆماسی
دەکرێت بگەنە چارەسەر.
ئەوەشیان خستەڕوو، چاوەڕوان دەکەن ئێران گفتوگۆکانی لەگەڵ ئەمریکا بەکراوەی بهێڵێتەوە
لەسەر دۆسیەی ئەتۆمی وڵاتەکەی.
وتیشیان،
هیوادارن ئەم گفتوگۆیەی لەگەڵ ئێران ئەنجامیاندا رێگە بۆ دانوستان سەبارەت بە
بەرنامەی ئەتۆمی بکاتەوە و دەشڵێن، دانوستانەکان لەگەڵ ئێران کەمکردنەوەی
گرژییەکانی ناوچەکەیە.
هاوکات،
عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی ئێران ئامادەیی خۆی بۆ درێژەدان بە دانوستانەکان
سەبارەت بەپرسی ئەتۆم و پرسەکانی دیکە دەربڕیووە.