رۆژنامەی وۆڵ ستریت دەڵێت، ئیسرائیل رۆژانە سەدان ملیۆن دۆلار بۆ ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان دژی ئێران خەرج دەکات و تێچووی یەک مانگ شەڕ لە ئێران دەتوانێت بگاتە نزیکەی ١٢ ملیار دۆلار.
ئەمڕۆ هەینی ٢٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، رۆژنامەی وۆڵ ستریت جۆرناڵی بەریتانی بڵاویکردەوە، تێچووی رێگریکردن لە موشەکەکان رەنگە بگاتە ٢٠٠ ملیۆن دۆلار لە رۆژێکدا و ئاوەدانکردنەوەی ئەو وڵاتەش دوای هێرشەکانی ئێران لانیکەم ٤٠٠ ملیۆن دۆلاری تێدەچێت.
دەشڵێت،
ئەم خەرجییانە دەتوانێت توانای ئیسرائیل بۆ هەڵگیرسانی شەڕێکی درێژخایەن لەگەڵ
ئێران لەناو ببات.
هەروەها،
یەشوا کالینسکی، پسپۆڕ لە پەیمانگای لێکۆڵینەوە لە ئاسایشی نیشتمانی لەئیسرائیل بە
رۆژنامەکەی وتووە، هەر چالاککردنێکی سیستمی بەرگری ئاسمانی دەیڤیدز بلۆوی ئیسرائیل
نزیکەی ٧٠٠ ملیۆن دۆلاری تێدەچێت.
بەکارهێنانی
سیستمی بەرگری ئاسمانی تیر سێ نزیکەی ٤ ملیۆن دۆلاری تێدەچێت بۆ رێگریکردن لە یەک موشەک.
وتیشی،
بڕگەیەکی دیکەی خەرجییەکانی سوپای ئیسرائیل بریتییە لە چاککردنەوە و کارپێکردنی
فڕۆکە جەنگییەکانی ئێف ٣٥، کە تێچووی یەک کاتژمێر فڕین بە نزیکەی ١٠ هەزار دۆلار
مەزەندە دەکرێت.