PM:06:34:20/06/2025
6696 جار خوێندراوەتەوە
بەڕێوەبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆم دەڵێت، لە سەرەتای هێرشەکانی ئیسرائیلەوە چاودێری دۆخی دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران دەکەن و دەشڵێت، ئەگەر هێرش بكرێتە سەر دامەزراوەی ئەتۆمی بوشێهر دەرئەنجامی کارەساتباری لێدەكەوێتەوە.
ئەمڕۆ هەینی ٢٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، رافایل گرۆسی، بەڕێوبەری گشتی ئاژانسی نێودەوڵەتی وزەی ئەتۆمی، لەسەر هێرش كردنە سەر دامەزراوە ئەتۆمییەكان وتی، هەر هێرشێک بكرێتە سەر دامەزراوەی ئەتۆمی بوشێهر دەرئەنجامێكی کارەساتباری لێدەكەوێتەوە.
ئاماژەی
بەوەشکرد، ئەگەر دامەزراوەی ئەتۆمی بوشێهر بەئامانج بگیرێت، بەو پێیەی کە مادەی
ئەتۆمی تێدایە دەبێتە هۆی بڵاوبوونەوەی تیشكی و لێکەوتەی کارەساتبار رووبەڕووی
دانیشتوانی تاران دەكاتەوە.
باسی لەوەشکرد،
هیچ تیشکێکی ئەتۆمی لە دامەزراوەکانی ئێران دەستنیشان نەکراوە، بەڵام ئەگەری
پیسبون بەکیمیایی و تیشکدەر لە دامەزراوە ئەتۆمییەکەی ناتانزدا ماوە و تەواو
نەبووە.
وتیشی، ئەگەر
ئیرادەی سیاسی هەبێت چارەسەرێکی دیپلۆماسی لە دەستیاندایە، دەتوانرێت رێككەوتن
لەگەڵ ئێران بكرێت و پشكنەرەكان توانای پشکنینەكانیان دەستپێبكەنەوە.