PM:05:14:20/06/2025
1776 جار خوێندراوەتەوە
وەزیری دەرەوەی ئێران لەگەڵ وەزیری دەرەوەی هەرسێ وڵاتی بەریتانیا و ئەڵمانیا و فەڕەنسا لە جنێف لە کۆبوونەوەدان.
ئەمڕۆ هەینی ٢٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، ئاژانسی رۆیتەرز وتی، وەزیری دەرەوەی هەرسێ وڵاتە ئەوروپییەکە لە کۆبوونەوەکەدا لەگەڵ وەزیری دەرەوەی ئێران ئامانجیان ئەوەیە کە ئێران بگەڕێننەوە بۆ دانوستانە دیبلۆماسییەکان لەسەر پرسی ئەتۆمیی وڵاتەکە.
هاوکات، عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی ئێران وتی، هیچ
دانوستانێک لەگەڵ ئەمریکا ناکەن بەتایبەت لەسەر پرسی ئەتۆمیی وڵاتەکەیان تاوەکو
ئیسرائیل هێرشەکانی بۆ سەر ئێران رانەگرێت.
ئەوەش لەکاتێکدایە، کە دوێنێ عێراقچی باسی
لەوەکرد، بە هیچ شێوەیەک نیازی دروستکردنی چەکی ئەتۆمییان نییە و ناشیان بێت.