PM:05:04:20/06/2025
1700 جار خوێندراوەتەوە
میدیاکانی ئێران دەڵێن، هێرشی موشهكی سوپای پاسدارانی ئێران بۆ سهر ئیسرائیل دهستیپێكردهوه و له باكوری ئیسرائیل زهنگی ئاگاداركردنهوه لێدرا و سوپای ئیسرائیلیش وتی، لە ماوەی شەوێکدا دەیان ئامانجیان لە تاران بۆمباران کردووە، بەتایبەتی ئەو ئامانجەی کە بە ناوەندێکی لێکۆڵینەوە و پەرەپێدان بۆ بەرنامەی چەکی ئەتۆمی ئێران دادەنرێن.
ئەمڕۆ هەینی ٢٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، ئاژانسی هەواڵی تەسنم بڵاویكردەوە، شەپۆلی ١٧ـی هێرشە موشەکییەکانی سوپای پاسداران بۆ سەر ناوچەكانی ئیسرائیل ئەنجامدرا وو سوپای ئیسرائیلیش دەڵێت، لە ماوەی شەوێکدا دەیان ئامانجیان لە تاران بۆمباران کردووە.
هەروەها، عەلی
خامنەیی رابەری باڵای ئێران لە پەڕەی تایبەتی خۆی لە پلاتفۆڕمی "X" بڵاویكردەوە،
ئیسرائیل هەڵەیەکی گەورەی کرد، کە دەرئەنجامەکانی بەدبەختی دەکات.
ئیسرائیل کاتز وەزیری بەرگری ئیسرائیلیش وتی، فەرمانی بە سوپای
ئیسرائیل کردووە هێرشەکانیان بۆ سەر دامەزراوەکانی ئێران لە تاران چڕتر بکەنەوە بە
ئامانجی تێکدانی سەقامگیری ئەو وڵاتە.
سوپای
ئیسرائیلیش دەڵێت، زنجیرەیەک هێرشیان کردووەتە ناو جەرگەی تاران و دەیان ئامانجیان
بۆمباران کردووە، لەوانەش شوێنەکانی بەرهەمهێنانی موشەکی سەربازی و بارەگای
داهێنان و لێکۆڵینەوەی بەرگریی، کە بەرپرسە لە لێکۆڵینەوە و پەرەپێدانی بەرنامەی
چەکی ئەتۆمی ئێران.
میدیاكانی
ئیسرائیلیش باس لە بریندابونی چەند هاوڵاتییەكی وڵاتەكەیان دەكەن كە دوانیان
برینەكەیان سەختە و وتیشی، خەمڵاندنەکان ئاماژەیان بەوە کردوە، کە ئێران ٢٥ موشەکی
هاویشتووە و زەنگی ئاگادارکەرەوەی هێرشی ئاسمانی لە سەرتاسەری وڵاتدا
دەنگیداوەتەوە.