سەردێڕ:

بەرپرسانی باڵای پارتی و یەکێتی هەرێمی کوردستانیان جیهێشتووە و خۆیان حەشارداوە

PM:08:12:16/06/2025

4904 جار خوێندراوەتەوە

بەگوێرەی زانیارییەکان، تەواوی بەرپرسانی باڵای پارتی و یەکێتی هەرێمی کوردستانیان بەجێ هێشتووە و خۆیان حەشارداوە.


ئەمڕۆ دووشەممە ١٦ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، ئێن ئاڕ تی زانیویەتی، بەشێکی بەرپرسانی پارتی و یەکێتی لە ترسی بۆردوومانی ئێران و بەشێکی دیکەشیان لە ترسی بۆردوومانی ئیسرائیل هەڵاتوون.

هاوکات، پاش ئەوەی ئیسرائیل وتی ئامانجیان گۆرینی رژێمی ئێرانی نییە، بافڵ تاڵەبانی دوای چوار رۆژ هاتە دەنگ و ئیدانەی هێرشەکانی سەر ئێران دەکات.

هەر بەپێی زانیارییەکان، بەرپرسە باڵاکانی پارتی ویەکێتی خۆیان و خێزانەکانیان هەرێمی کوردستانیان بەرەو وڵاتان بەجێهێشتووە، بەهۆی داخستنی فڕۆکەخانەکانەوە ئەو بەرپرسانە لەڕێگای وڵاتانی دراوسێی عێراقەوە چوونەتە دەرەوە.

 













گەلەری