سەردێڕ:

لە هەرێمی کوردستان پلەکانی گەرما بەرزدەبنەوە

PM:02:23:24/07/2021

14016 جار خوێندراوەتەوە

كەشناسێکی عێراقی رایگەیاند، لە رۆژی یەکشەممەوە تا کۆتایی ئەم هەفتەیە شەپۆلێکی نوێی گەرمای بەهێز سەرجەم ناوچەکانی عێراق دەگرێتەوە، دەشڵێت، "پلەکانی گەرما لە هەرێم لە نێوان ٤٦ بۆ ٤٩ پلەی سیلیزی دەبێت."


سادق عەتیه کەشناسی عێراقی بڵاویکردەوە، بێشبینییەکان ئەوە دەردەخەن کە کەشێکی نوێی زۆر گەرم روو لە ناوچەکانی عێراق دەکات بە شێوازێک لە ناوەڕاست و باشوری عێراق پلەی گەرما لە نێوان ٥٠ بۆ ٥١ پلە دەبێت بەڵام لە هەرێمی کوردستان لەنێوان ٤٦ بۆ ٤٩ پلەی سیلیزی دەبێت.

سادق عەتیه وتیشی، "جوڵە و ئاڕاستەی هەوا لە باشور و خۆرهەڵاتەوە دەبێت هەر بۆیە ئەمەش وا دەکات هەست بە گەرمایەکی بەهێز بکەین".

ئەو کەشناسە عێراقییە ئاماژەی بەوەشدا، بەرەبەیانی رۆژی دووشەمە شارەکانی بەسرە و میسان و زیقار و واست روبەڕوی شەپۆلێکی بەهێزی گەرما دەبنەوە بەجۆرێک پلەی شێ زۆر بەرز دەبێتەوە.

لە رۆژی سێشەممەی رابردوودا، پلەکانی گەرما بەشێوەیەکی بەرچاو روویان لە بەرزبوونەوە کرد، بە جۆرێک لە هەندێک ناوچە گەیشتە سەروو ٥٠ پلەی سیلیزی.













گەلەری