AM:11:31:11/06/2025
836 جار خوێندراوەتەوە
لەگەڵ نزیک بوونەوەی خولی شەشەمی دانوستانەکانی ئەمریکا و ئێران کە بڕیارە هەفتەی داهاتوو بەڕێوە بچێت، روسیا پێشنیاری یارمەتیدانی ئاسانکاریی دانوستانەکانی کردووە.
ئەمرۆ چوارشەممە ١١ـی حوزەیرانـی ٢٠٢٥، وەزارەتی دەرەوەی روسیا دەڵێت، مۆسکۆ ئامادەیە خزمەتگوزارییەکانی خۆی پێشکەش بکات بۆ لابردنی ماددە ئەتۆمییە زیادەکان لە ئێران، بە مەبەستی یارمەتیدانی واشنتۆن و تاران بۆ گەیشتن بە ڕێککەوتن.
بەپێی هەواڵی ئاژانسە جیهانییەکان، جێگری
وەزیری دەرەوەی روسیا سێرگی ڕیابکۆڤ لەو بارەیەوە رایگەیاندووە، وڵاتەکەی ئامادەیە
هاوکاری بکات بۆ لابردنی ماددە ئەتۆمییە زیادەکان، بەمەبەستی ئاسانکاری بۆ
دانوستانەکانی ئێران و ئەمریکا.
ئەم پێشنیارەی روسیا بۆ هاوکاری هەردوو
وڵات لە کاتێکدایە، لە مانگی نیسانەوە ئێران و ئەمریکا پێنج خولی گفتووگۆکانیان بە نێوەندگیری عومان بەڕێکردووە
و چاوەڕوان دەکرێت لەم هەفتەیەدا خولێکی نوێی دانوستانە ئەتۆمییەکان ئەنجام بدەن،
هاوکات، تا ئێستاش لەسەر پیتاندنی یۆرانیۆم نەگەیشتونەتە ڕێککەوتن.