بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان و لە دایكبوون لە هەولێر، ئاماری رۆژانی جەژنی ئاشکراکرد و وتی، لە ماوەی پشووی جەژندا ١٠٢ منداڵ لە دایكبوون.
ئەمڕۆ سێشەممە ١٠ـی حوزەیرانی ٢٠٢٥، شادان شێروان حەیدەری، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی منداڵان و لە دایكبوون لە هەولێر بە ئێن ئاڕ تی وت، لە رۆژانی پشووی جەژنی قورباندا، ٧٦٩ نەخۆش سەردانی نەخۆشخانەكەیان كردووە.
بەڕێوەبەری
نەخۆشخانەی منداڵان و لە دایكبوون وتیشی، لەو ژمارەیەدا ٢٥٥ كەسیان خەوێندراون، ٤٤
كەسیش لە بەشی منداڵە ناكامەكاندا ماونەتەوە.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، لە ماوەی ئەو چوار رۆژەی جەژندا، ١٠٢ منداڵ لە دایكبوون كە ٣٧ لەوانە
كوڕبوون و ٤٣ـش كچ بوون.
ئەوەشی خستەڕوو،
خزمەتگوزارییەكانی نەخۆشخانەكە بە تەواوی بەشەكانییەوە لە رۆژانی پشووشدا بەردەوام
دەبێت، لەو ماوەیەدا ٥٧٨ سۆنەر و ٧١١ پشكنینی تاقیگەیی کراوە.