لەسەر رێگای دەربەندیخان – سلێمانی رووداوێکی هاتوچۆ روویدا و بەوهۆیەوە گەنجێک گیانی لەدەستدا.
پەیامنێری ئێن
ئاڕ تی رایگەیاند، بەیانی ئەمڕۆ شەممە، لەسەر رێگای دەربەندیخان - سلێمانی بەهۆی رووداوی
هاتوچۆوە گەنجێک گیانی لەدەستدا.
ئاماژەی
بەوەشکردووە، گەنجەکە ناوی (رەهەند ساڵح بساکانی)یە و دانیشتوی قەزای دەربەندیخانە.
دوێنێ، لە
رووداوێکی هاتوچۆدا لە قەزای شێخانی سەر بە پارێزگای دهۆک، دوو کەس گیانیان لەدەستدا
و پێنج کەسی دیکەش برینداربوون.
رووداوەکانی
هاتوچۆ بە یەکێک لە هۆکارە سەرەکیەکانی گیان لەدەستدان لە هەرێمدا دادەنرێت، هاوڵاتیانیش
زۆری رووداوەکانی هاتوچۆ بۆ خراپی رێگا و بانەکان دەگەڕێننەوە، لە بەرامبەریشدا، بەرپرسانی
هاتوچۆ هۆکاری رووداوەکان بۆ پابەندنەبوونی شۆفێران بە رێنماییەکانی هاتوچۆوە دەگەڕێننەوە.